به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ قەدەغەی هاتوچۆ لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر کە بۆ ڕێگری لە تەشەنەی زیاتری کۆرۆنا گیراوەتەو بەر، بە پێێ بڕیاری بەرپرسانی ئەو ناوچە، لە ڕێکەوتی ٩ ی نۆڤەمبەرەوە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژی دیکە درێژ کرایەوە.
بە پێی ئەو قەدەغە کردنە هەموو بازاڕ و ناوەندەکانی کڕین داخراوە و شوێنگەلێک وەکوو مارکێت، دووکان و ناوەندەکانی فرۆشی شتە پێویستەکان تا کاتژمێر ١٥ چالاکی دەکەن. هەروەها ڕێستورانت و کافەکان تەنیا خۆراک بۆ دەرەوە ئامادە دەکەن.
جگە لە نوێژی هەینی و ڕێوڕەسمی ڕۆژانی یەکشەممەی ئایینە جیاوازەکان، هەموو مزگەوت و پەرستگەکان داخراو دەبێت و هیچ ڕێوڕەسمێک وەکوو شایی و شیوەن و ... بە ڕێوە ناچێت.
شیاوی باسە بە پێێ دوایین ئامارەکان لە کوردستانی سووریا ٥ هەزار و ٤٨٤ تووشبووی کۆرۆنا ناسراوەتەوە کە ١٣٠ کەسیان گیانی لەدەست داوە.
342/